AP ١٤٠٢ خاکەلێوە ٢٥ ١٣:١١

بە هێرشی درۆنی خۆکوژی؛

تورکیا ئۆتۆمبێلی سەرکردەکانی پەکەکەی لە قامیشلۆ کردە ئامانج

تورکیا ئۆتۆمبێلی سەرکردەکانی پەکەکەی لە  قامیشلۆ کردە ئامانج

درەنگانی شەوی ڕابردو لە شاری قامشلۆ درۆنێکی تورکیا هێرشیکردە سەر ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فوڕات نیوز، کاتژمێر 1:45 خولەکی درەنگانی شەوی رابردو، لەسەر رێگەی هیزامی قامیشلۆ درۆنێکی تورکیا لەڕێگەی درۆنەوە هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک، تا ئێستا زیانە گیانیەکانی هێرشەکە نەزانراوە.

لەلای خۆشیەوە، دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردۆتەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی لە شاری قامیشلۆ کردۆتە ئامانج و بەهۆیەوە دو سەرکردەی پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

تاوەکو ئێستا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەفەرمی زانیاریەکانی دژە تیرۆری کوردستانی پشتڕاست نەکردۆتەوە، سەرچاوە فەرمیەکانیش هیچ رونکردنەوەیەکیان لەوبارەیەوە نەداوە

News ID 45670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha